✍ "خۆری به‌یان ۲" ✍
✍ "خۆری به‌یان ۲" ✍
✍ "خۆری به‌یان ۲" ✍
❣
له ئاسۆیه‌کی دووره ده‌ست
سه‌رت هه‌ڵدا
خۆڕی به‌یان!
☀️
که‌سیره‌ی سه‌رمای دووریتم
ئه‌وه‌نده دووووووور
ده‌ستم
پێنووس له خۆ ناگرێ
✨
له غه‌زه‌لێکدا پێت ده‌گه‌م
سه‌رواکانی
ده‌که‌م به په‌رژینی ده‌ورت
"صدر"ی شیعرم
شانی تۆ بێ
له غوربه‌تی ته‌نیاییما
سه‌ری وێکه‌م
✨
له شیعرێکدا ده‌تنووسمه‌وه
تک تک
خۆشه‌ویستی و عه‌شقی
له به‌ژنی دێڕه‌کان
بتکێ
له شیعرێکی ناوازه‌دا
له سه‌ر سینگت
دوگمه‌ی پاشڵ ده‌ترازێنم
گه‌رمم که‌وه
له‌م پێده‌شته
شیعری سپی
ده‌بێ بفڕێ
ئا له‌م ههنارستانهدا
شیعری ئازاد
شیعری تاسه
شیعرێک پڕ بێ
له ته‌پ و کۆی دڵی ته‌نگ و
له هه‌ناسه
❣
له شیعرێکدا ده‌تنووسمه‌وه
له شیعرێکدا
دڵمت بۆ ده‌که‌م به کۆشک و
شووستهکانی
بۆ ساته‌کانی ته‌نیایی و
بۆ پیاسه.
✨
خۆری به‌یان!
ده سه‌ر که‌وه
له که‌ل
له هه‌رد
ده ده‌رکه‌وه
نه هه‌ر له من
له دار
له به‌رد
☀️
چاوه‌ڕێتم خۆری به‌یان
چاوه‌ڕێتم
چاوه‌ڕێی تیشکاوێژی تۆ و
مۆسیقاکه‌ی
ده‌نگی پێتم.
☀️☀️☀️
ڕ.ش هاوڕاز